بۆ شاری هەولێرە
وەزارەتی كار هەلی دامەزراندنی بڵاوكردەوە
964+
كوردستان ئەحمەد
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی کوردستان، لە رێگەی لینكێكەوە دامەزراندن بۆ چەندین بڕوانامەی جیاواز رادەگەیەنێت.
ئەو كەسانەی كە بڕوانامەی ماستەر و بەكالۆریۆسیان هەیە لە دەرمانساز، شیكاری، یاسایی، ژمێریاری، دەروونی، كۆمەڵایەتی، ئای تی، وەرزشی و هەروەها بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە لە بوارەكانی چارەسەری سروشتی، ئای تی، كارگێڕی، ژمێریاری، شیكاری، ئەو كەسانەی كە بڕوانامەی دواناوەندیان هەیە بۆ بوارەكانی شۆفێری و چاودێری، دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆماربكەن.
یەكێك لە مەرجەكانی پێشكەشكار ئەوەیە، كە دەبێت تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵیدابێت و دانیشتووی شاری هەولێر بێت.
فۆڕمی دەستپێكردنی دامەزراندن لە رۆژی دووشەممە “ئەمڕۆ” 3.7.2023 دەستپێدەكات و پێنج رۆژ دەخایەنێت.