شەقامی سەرەکی خەبات
له ئه‌مڕۆوه رێگاى هه‌ولێر – خه‌بات نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هاتوچۆى هه‌ولێر شۆفێرانى ئاگاداركرده‌وه، ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر – خه‌بات ده‌كرێت.
هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له ئه‌مڕۆوه 3.7.2023 دەست دەکرێت بەنۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر – خەبات، و سەرەتای نۆژەنکردنەوەکەش لە کانی قرژاڵە تاکو پێش بەنزینخانەی ئادەم دەبێت لەسایدی چون لە هەولێر بەرەو خەبات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، لە ماوەی نۆژەنکردنەوەکە سایدی هاتن بۆهەولێر، دەکرێت بە چوون و هاتن، بە فسفۆر و هێمای هاتووچۆ رێکدەخرێت، بۆیە تکایە ئاگاداربن و هاوکاری تیمەکانیان بن.