خاوەنی نزیکەی شەش ملیۆن ئاژەڵیشە

نزیکەی 60 هەزار ئاژەڵدار لە هەرێم بوونیان هەیە

964+

پێشەوا محەمەد

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 60 هەزار ئاژەڵدار و شەش ملیۆن ئاژەڵ بوونیان هەیە.

75 پڕۆژەی گاوداری هەن کە 100 هەزار ئاژەڵیان تێدایە، هەروەها 14 هەزار مانگای شیردەریش بوونیان هەیە.

لە ئێستادا 78 پڕۆژەی بەخێوکردنی گۆلک و 28 پڕۆژەی مانگای شیردەر لە وەزارەتی کشتوکاڵ مۆڵەتی سەرەتاییان وەرگرتووە.

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “بۆ ئاسانکاری ئەو کەرتە ئێمە گومرگی کەرەستە سەرەتاییەکانی ئاژەڵداریمان گۆڕیوە و کارەبای پڕۆژەکانیشمان لە بازرگانییەوە کردووە بە کشتوکاڵی”.

وتیشی، “پێنج ملیۆن ئاژەڵی بچووک هەیە لەگەڵ 250 هەزاری گەورە، ئەوە جگە لەوانەی لەناو پڕۆژە و گاودارییەکاندا بەخێودەکرێن”.