دیمەنی شاری سلێمانی _ وێنە: 964
زۆربەیان لە خواروی عێراقەوە سەردانیان كردووە
ئەم جەژنە 100 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان كردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا زیاد لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانی کردووە.
لەو رێژەیە 80% لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە سەردانی سلێمانیان كردووە و بەشێكی دیكەشیان لە وڵاتی ئێرانەوە چوونەتە پارێزگاكە.
ئاکۆ ئەحمەد، بەرپرسی پشکنین و دڵنیای جۆری گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964 وت، ئەو رێژەیە تەنیا هاتوونەتە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، جگە لە ناوچە گەشتیارییەکانی دەرەوەی سلێمانی.
گەشتیارەکان لە دەروازە و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم و بە پلەی یەکەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی
عێراق و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد