رێگای سەرەکی هەڵەبجە بۆ سلێمانی - وێنە: 964
رێگای هەڵەبجە - سلێمانی کرایەوە
قایمقامی سەیدسادق: لەگەڵ نوێنەرەکانیان دەچمە ئەنجومەنی وەزیران
964+
ئهحمهد مستهفا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتووانی 11 گوندی سنووری سەیدسادق رێگەی هەڵەبجە بۆ سلێمانییان داخست، بهڵام پاش نزیکەی یەک کاتژمێر لەسەر بەڵێنێکی قایمقام رێگاکە کرایەوە.
رەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی 964ی وت، داوام لە نوێنەری خۆپیشاندەران کردووە، شهش کەسیان بە نوێنەرایەتی 11 یازدە گوندەکە بێنە قایمقامیەت و دەچینە ئەنجومەنی وەزیران.
ئەوەشی وت، دەرخستە بۆ رێگاکە کراوە، نزیکەی 400 ملیۆن دینارێکی تێدەچێت، خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیەش هەندێک رێکاری کارگێڕیی ماوە و دەبێت جێبەجێ بکرێت
رێگای گوندی ناوگردان بۆ ئاوایی حاجی قادری مارف، تەنیا یەک کلیۆمەتر و 168 مەترە و لە 25.9.2021 وە هەڵکەندراوە و تائیستا چاکنەکراوە.
بە وتەی دانیشتووانی ئەو گوندانە بێت، چەندین جار بەڵێنی چاكکردنی رێگاکەیان پێدراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.
دانیشتووانی گوندەکان پێکهاتوون لە هاوڵاتیانی گوندهكانی، ناوگردان، ئاوایی قادری مارف، شاملوو، بیەڕەشکە، شاتوان، دۆڵاش، گردی سایق، گردی شەریف، مەستەکانی حاجی ئەحمەد، مەستەکانی مەلا عەلی، قاجر و کشەدەری.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا