دیمهنێكى سه‌ر زێى ته‌قته‌ق.. وێنه: گه‌شتوگوزارى كۆیه
له ماوه‌ى چوار رۆژى جه‌ژندا
كۆیە: 190 ئاژه‌ڵ كرانه قوربانى و 30 هه‌زار گه‌شتیاریشی بۆ چووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى چوار رۆژى جه‌ژنى قورباندا له قه‌زاى كۆیه 30 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى ناوچه گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه و 190 رەشەوڵاخ و مەڕوبزنیش کراونەتە قوربانی.
د. خیروڵا خدر، بەڕێوەبەری کوشتارگەی کۆیە به 964ـى رایگەیاند، ئەمساڵدا لە کوشتارگەكه‌یان 80 رەشەوڵاخ و 73 مەڕ و 37 بزن لە لایەن هاوڵاتیانه‌وه به مه‌به‌ستى قوربانیكردن هێنراونه‌ته كوشتارگه‌كه و سه‌ربڕاون.
وتیشی “بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانیش لە ماڵەوە قوربانییان کردووە و نەیانهێناوه‌تە کوشتارگە”.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گەشتوگوزاری کۆیە بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى چوار رۆژى جه‌ژنى قورباندا، زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنه گه‌ىشتیارییه‌كانى سنووره‌كه‌یان کردووە.
به پێی ئاماره‌كه، ناوچه‌ى کۆساری گەشتیاری، هه‌زار و 500 گه‌شتیار و ناحیه‌ى تەقتەق 14 هه‌زار گه‌شتیار و ناوچه‌كانى ئاشتی و بۆگد و کڵێسە، نۆ هه‌زار و 340 گه‌شتیار و بەنداوی سماقوڵیش پێنج هه‌زار و 700 گه‌شتیارى بۆ چووه.