بازاڕى ئاژه‌ڵفرۆشانى كازیوه سست و كزه
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانى
له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ى سلێمانى بازاڕێكی ئاژه‌ڵفرۆشان هه‌یه، له دوایین رۆژى جه‌ژندا بازارێكی كز دیاره.
ئاژه‌ڵفرۆشێك به 964ـى وت، ئه‌مساڵ هیچ بازاڕیان نییه، ده‌شڵێت، “ساڵى پار له‌و كاته‌دا نزیكه‌ى 50 سه‌ر ئاژه‌ڵم فرۆشتبوو، كه‌چی ئه‌مساڵ ته‌نیا 11 سه‌رم پێفرۆشراوه”.
یه‌كێ دیكه له‌و ئاژه‌ڵفرۆشانه‌ى له‌و بازاڕه بوو، حكومه‌ت ده‌كاته هۆكار بۆ نه‌بوونى بازاڕیان له‌مساڵدا و ده‌شڵێت “ئێمه پابه‌ندى ته‌واوى رێنماییه‌كانین و تا ئێستا هیچ كه‌سێك بۆى نه‌بووه له‌و بازاڕه ئاژه‌ڵ سه‌رببڕێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن