ساتی گەڕان بەدوای تەرمی مێردمنداڵەکەی کەوەرگۆسک.وێنە:964
دوو رۆژ پێش ئێستا
تەرمی ئەو مێردمنداڵەی لە کەورگۆسک خنکا دۆزرایەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا
دوای ئەوەی لە دووەم رۆژی جەژن مێردمنداڵێک لە ناحیەی کەورگۆسک خنکا ئەم نیوەڕۆیە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
مێردمنداڵەکە کە تەمەنی 11 ساڵە لە ناحیهی کەورگۆسکی سهر به قەزای خەبات کەوتووهتە زێی گەورە و خنکاوە.
رائید ئامانج، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی خەبات بە 964ی وت، ئەمڕۆ کاتژمێر 1:45 خولەک هەر لە ناو زێی گەورە بە قوڵایی 500 مەتر مێردمنداڵەکە دۆزراوەتەوە.
وتیشی، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و غەواسەکانیانەوە دۆزراوەتەوە.
ئەو مێردمنداڵە تەمەن 11 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی کەورگۆسکی سەربە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی