13 حاڵه‌ت له‌ سێ رۆژى جه‌ژندا

به‌رگریى شارستانى شێروان مه‌زن جه‌ژنی به‌ ئاگركوژاندنه‌وه‌ به‌ڕێكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سێ رۆژى جه‌ژندا 13 حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ى شێروان مه‌زن روویانداوه ‌و به‌رگریى شارستانى ئه‌و ناحیه‌یه‌ ته‌واوى ئاگره‌كانى بێ زیانى گیانى كۆنتڕۆڵ كردووه‌.

به‌ پێى ئه‌و ئاماره‌ى، كه‌ 964 له‌ راگه‌یاندنى به‌رگریى شارستانى ئه‌و ناحیه‌یه‌ وه‌ریگرتووه‌، له‌ ماوه‌ى سێ رۆژى رابردووى جه‌ژندا 13 حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى جۆراوجۆر له‌ سنوورى ناحیه‌كه‌یان روویداوه‌.

دوایین دوو حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ دوێنێ هه‌ینى بووه‌، كه‌ یه‌كێكیان له‌ هۆڵێكى ئاژه‌ڵان كه‌وتووه‌ته‌وه ‌و دووه‌میشیان به‌ هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ بووه‌.

به‌رگرى شارستانیی ناحیه‌ى شێروان مه‌زن ده‌ڵێت، له ‌ته‌واوى ئه‌و رووداوانه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌، هیچ زیانێكی گیانى نه‌بووه‌.