لە چەمچەماڵ و سلێمانی خوڵبارینە
964+
فەرمان سادق
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند کە سلێمانی و چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی تر رووبەڕووی شەپۆڵێکی خۆڵبارین دەبنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بێت ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارینەکە دەستی پێکردووە و مەودای بینین لە سلێمانی بۆ چوار کیلۆمەتر و لە چەمچەماڵیش بۆ سێ کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.