دوکان قەرەباڵغترین رۆژی جەژنی بەخۆیەوە بینی
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ هەینی سێیەم رۆژی جەژن گەشتیارێکی زۆر رووی لە سەیرانگای دووکان کردووە، سەرجەم کەپرە گەشتیاریەکان قەپات بوون.
بەراورد بە رۆژانی دیکەی جەژن ئەمڕۆ ڕێژەیەکی زیاتری گەشتیار سەردانی سەیرانگای دوکانی کردووە، لە 70% ئەو رێژەیە گەشتیاری عەرەبن.
رێژین رەوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا ھیچ گلەییەک لە شوێنە گەستیارییەکان نەبووە، بەردەوام بە مەیدانی سەردانی شوێنەکان دەکەن.
لە سەیرانگای دوکان شوێنی مانەوەی ھەزار کەس ھەیە، زیاد لە ھەزار و 500 کەپری گەشتیاری ھەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی