باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شێرپه‌نجهی دهۆک دروست ده‌كرێ
چیتر تووشبووانی شێرپەنجە لە دهۆکەوە نایەنە هەولێر
+964
هیڤی دێوالی – دهوک
بەهۆی هەڵشانی ئامارەکانی شێرپەنجە وه‌به‌رهێنانى دهۆك دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ى راگه‌یاند، بەپێی ئامارەکانیش بێت ساڵانە سەرووی ٧٠٠ کەس لە دهۆک تووشی شێرپەنجە دەبن.
کوردۆ ئیحسان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنان له پارێزگاى دهۆك، به +964ـی راگەیاند؛ موڵەتى وەبەرهێنانمان دایە پرۆژیەکی وەبەرهێنان له كه‌رتى ته‌ندروستى بۆ دروستكرنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نەخۆشانی شێرپه‌نجه به ناوى نه‌خۆشخانه‌ى (مان)ـى شێرپه‌نجه.
+964 دەزانێت، بینای نەخۆشخانەکە، بینایەکی ١٦ نهۆمییەو بە گوژمەی شەش ملیۆن و نیو دۆلار لەلایەن وەبەرهێن یاسین ئەنوەر میرزا دێتە جێبەجێکردن و، له‌ماوه‌ى سێ ساڵیش ته‌واو ده‌كرێت و دەکەوێتە گەڕەکی شندۆخای رۆژهەلاتی شاری دهۆک.
لە هەواڵێکی پێشتری +964ـدا لەسەر ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە، دەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٧٠٠ تووشبووی شێرپەنجە لە دهۆک تۆمارکراوەو، ساڵی رابردووش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە هەزارو ١٦ تووشبوو.