"دوای جەژن لادەبرێن"
ناحیەی شۆڕش هەمووی بووە بە تاسەی دەستکرد
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
ناحیەی شۆڕش پڕ بووە لە تاسەی دەستکردی “نایاسایی” و بەڕێوەبەری ناحەیەکەش دەڵێت، “لەژێر هەندێ لەو تاسانەوە ئاوی زیادەڕۆ راکێشراوە”.
چەند رۆژێکە شارەوانیی چەمچەماڵیش دەستی بە لابردنی تاسەی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکەکانی چەمچەماڵ کردووە.
“دوای جەژنی قوربان تەواوی تاسەکانی ناحیەی شۆڕش لادەبرێن و هەرشوێنێک پێویست بێت تاسەی پلاستیکی بۆ دروست دەکرێت”، ئەوە قسەی یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕشە بۆ 964.
دەشڵێت، بەشێک لە تاسەکان لەژێریانەوە ئاوی زیادەڕۆیان لێوە راکێشراوە و دڵنیاییش دەدات لە کاتی لابردنیان چاوپۆشی لە کەس ناکەن.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد