گەیشتووە بەرەز و باخ

هێشتا ئاگرەكەی رەشەكانی  و كۆمەڵێ كۆنترۆڵنەكراوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە سنووری گوندی گۆمڵێ و رەشەکانی کەوتووەتەوە، بەشێکی کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام بەردەوام سەرهەڵدەداتەوە.

بە پێێ زانیارییەکان، چەندین جارە ئاگرەکە دەکوژێتەوە و سەرهەڵدەداتەوە، هەر بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەمە، لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی شاخاوییە.
رەفعەت فاتیح بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل بە 964 راگەیاند، ئاگرەکە هەندێک لە لەوەڕگاکانی بێورێ و گۆمڵێی سووتاندوە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و ئاگرەكە گەیشتووەتە چەندین دار و باخ.

تیمەکانی بەرگری شارستانی بە هاوکاری خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە سەرقاڵی کوژاندنەوەن.

شاھۆ عوسمان قائیمقامی چوارتا باسی لەوەکرد، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵیاندا، تیمی ئاگرکوژێنەوە ئامادەیە، بەڵام ئاگرەکە کەمبووەتەوە و پێویستیان بە تیمی زیاتر نییە.
سەرچاوەی ئاگرەکە لە نێوان بێورێ و رەشەکانی سەریھەڵداوە.

لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەمە سێیەم ئاگرکەوتنەوەیە لە شارباژێڕ روو دەدات و سەدان دۆنم دارستان و پاوان و دەغڵودان سووتاون.

“ئێستا دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەرمان هاتوونەتە هاوکاریمان و تکامان وایە لایەنە پەیوەندیدارەکان بێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە”، ئەوەش قسەی حامید عەبدوڵایە.

بێورێ کەوتووەتە ناحیەی سیوەیلی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد