هەر دوکان و مارکێتێک تەقەمەنی بفرۆشێت دادەخرێت

964+

پێشەوا محەمەد

هەر دوکان و مارکێتێکی ناو شاری سلێمانی تەقەمەنی بە منداڵان بفرۆشێت دادەخرێت.

بڕیارەکە هی چاودێریی بازرگانیی سلێمانییە و لە رێگەی لیژنەکانیان و پەیوەندی هاوڵاتیانەوە چاودێریی مارکێت و دوکانەکان دەکەن.

بە ۆی تووندکردنەوەی سزای فرۆشتنی تەقەمەنی، ئەم جەژنە بەکارهێنانیان لە لایەن منداڵانەوە کەمتر بووە.

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، چاودێری تووندمان خستووەتە سەر مارکێت و دوکان و کۆگاکان و تا رادەیەک ئەو تەقەمەنییە کۆنتڕۆڵ کراوە.

“هەر دوکان و مارکێتێک پێوەی بگیرێت راستەوخۆ دادەخرێت”، سۆران عەبدولغەفوور وای وت.