بەهۆی نەبوونی سەلامەتی سیستمی غازی کوشتارگەی سلێمانی راگیر

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەهۆی لێچوونی غاز و، نا زانستی دانانی سیستەمەکە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و بەرگری شارستانی سلێمانی بڕیاری گرتنەوەی سیستەمی غازی کوشتارگەی سلێمانیان دا.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە 964+ی ووت؛ سیستەمی غازی کوشتارگەی سلێمانی، سیستەمێکی نازانستی بووەو لەلایەن کەسانی نەشارەزاوە بۆ ئەو کوشتارگەیە دانراوەو هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نیە، بۆیە بڕیاری راگرتنی ئەو سیستەمی غازە درا تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەند چاکسازی سیستەمەکەدا دەکات و لە رووی سەلامەتییەوە کێشەی نامێنێت.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکراشیکرد؛ لە سلێمان ٣٥ کۆمپانیای تایبەتمەند کاری سیستەمی غاز دەکەن، هەر شوێن و ماڵێک بیانەوێت لە سیستەمی غازەکەیان دڵنیا بن ئەو کۆمپانیانە تێستی سیستەمەکەیان بۆدەکەن و مەترسی نامێنێت.