چاودێری بازرگانی
ئەوەی خواردنگەکەی نەکردبێتەوە لەدوای جەژن دایدەخەین
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
چاودێری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، هەر چیشتخانەیەک رۆژانی جەژن کراوە نەبێت، دوای جەژن سزای دەدەین و دایدەخەین.
بەپێی زانیارییەکان، مەرجی رێگەپێدانی کردنەوەی خواردنگەکان لە مانگی رەمەزان ئەوەیە، دەبێت لە جەژن و بۆنەکان کراوەبن.
سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی بە 964ی راگەیاند، “لە رۆژانی جەژندا چاودێری خواردنگە و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین، ھەر شوێنێک نەیکردبێتەوە، لە دوای جەژن سزای دەدەین و دادەخەین”.
بڕیاری قایمقامیەت ئەوەیە، لەمانگی رەمەزان هەر ھەر خواردنگەیەک مۆڵەتی پێبدرێت بیکاتەوە، لە بەرامبەردا ھیچ بڕە پارەیەکی لێوەرناگیرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی