کەشوهەوا - 964
سبەی پلەیەکی تر گەرما زیاد دەکات
سلێمانی 40 پلەی تێپەڕاند و گەرمیان گەیشتە 46
964+
فەرمان سادق
سەرەتا وەرزی هاوینە و پلەکانی گەرما تا دێت زیاتر هەڵدەکشێن و خێرایی جوڵەی با کەمتر بووەتەوە، سلێمانی گەیشتە 40 پلە و گەرمیانیش بە 46 پلە سەرچۆپی گرتووە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو؛
ئەمڕۆ چوارشەممە 28.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە (1-2) لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکورى رۆژهەڵات.
مەوداى بینین / 9 -10کم دەبێت.
سبەی پێنجشەممە 29.6.2023
کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / یەک پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س دەبێت.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 42
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 41
سۆران: 40
گەرمیان: 46