لە هەولێر

35 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانیکردن دیاریکرا

964+
فەهمی نەبی

له‌ هه‌ولێر 35 شوێن بۆ فرێدانی پاشماوه‌ی قوربانیكردن دیاریكراوه‌، هه‌ركه‌سێكیش له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌یتوانی پاشماوه‌كه‌ بگه‌یه‌نێته‌ شوێنه‌كه‌، تیمێك له‌ ماڵه‌وه‌ لێی وه‌رده‌گرن.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر ئەمڕۆ بۆ 964 دەڵێت، ساڵی پێشوو خەڵکێکی زۆر پابەندی فڕێدانی پاشماوەی قوربانی نەدەبوون، بەڵام ئەمساڵ بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزی هەولێر 35 شوێنی دیاریکردووە، کە خەڵک پاشماوەی قوربانی لێ فڕێبدات.

ژیار جەلال دەڵێت، خەڵک هەیە سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت خوێنی قوربانییەکە لە ماڵەکەی بڕژێت، بۆیە ئەو شوێنانە دەستنیشانکراون و حاویەی تایبەتی بۆ دانراوە و هەر حاویەیەک لەزگەی تایبەتی لێدراوە، تیمەکان هەر چوار رۆژی جەژن بەردەوام خاوێنی دەکەنەوە.

هاوکات ئەو بەڕێوەبەرەی ژینگەپارێزی هەولێر دەڵێت، “ئەگەر هاوڵاتیان نەیانتوانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانییه‌كه‌ لەو شوێنانە فڕێبدەن، ژمارەی تەلەفونمان داناوە و دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن و تیمەکانمان خۆیان لێیان وەردەگرن”.

بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، خۆیان دووربگرن لە قوربانیکردن لە ماڵه‌وه‌، لە کاتی پێویستی تیمەکانی شارەوانی هاوکاریی هاوڵاتیان دەکەن لە پاککردنەوەی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی 07511624550

بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزی هەولێر، ئەم شوێنانەی دیاریکردووە بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی:

‌سنووری شارەوانی یەک:
1.کەمپی کۆمپانیای هۆتکلین/ شەقامی 30مەتری، نەقلیاتی کۆن.
2. ناو بازار / پشت شارەوانی یەک / لەگەڵ دیواری گۆڕستان.
3. گەرەکی تەیراوە / بەرامبەر ساڵۆن سایە.
4. شەقامی 30 مەتری / ژێر پردی سەیداوە.
5.گەڕەکی سێتاقان / پشت فافۆنفرۆشان.
‌ژمارەی مۆبایل(07514582551 /07514540650 )

‌سنووری شارەوانی دوو:
1. کەمپی کۆمپانیای قەدەر/ شەقامی رەشکین.
2.گەرەکی ئاری / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نجم الدین.
3.گەڕەکی شۆرش / نزیک مزگەوتی حاجی یونس.
4.گەڕەکی کانی / نزیک شارەوانی دوو.
5.گەڕەکی شۆرش / نزیک نادی بروسک.
6.گەڕەکی نازناز / ناو شوقەی شەهیدان.
‌ژمارەی مۆبایل( 07514491482/07514016683)

‌سنووری شارەوانی سێ:
1. کەمپی کۆمپانیای باغی پرگوڵ / شەقامی تەنیشت وەزارەتی پێشمەرگە.
2. گەرەکی خانزاد / بەرامبەر مزگەوتی کاوانیان.
3.شەقامی کۆرنیش / پشت گۆرستانی شێخ احمد.
4. گەڕەکی ڕاپەرین / بەرامبەر سجنی احداس.
5.گەڕەکی برایەتی / نزیک بگۆڕی نەورۆز.
6.گەڕەکی سەربەخۆیی / سەروی جووتسایدی لاس.
‌ژمارەی مۆبایل(07514487060 /07503291365 )

‌سنووری شارەوانی چوار:
1. کەمپی کۆمپانیای ئەرتووش / گەرەکی کارێزان.
2.کەمپی کۆمپانیای دازلینگ فیوچەر / گەرەکی کارێزان.
3. شەقامی کۆرنیش / بەرامبەرشاری زیلان.
4. شەقامی کۆرنیش / نزیک پردی کۆنی بنەسلاوە.
5.شەقامی نوێی بنەسڵاوە / پردی نوێی بنەسڵاوە.
6.گەڕەکی زانایان / نزیک قوتابخانەی پێشرەو.
‌ژمارەی مۆبایل(07514660201/07504368789)

‌سنووری شارەوانی پێنج:
1. کەمپی کۆمپانیای زوگ/ شەقامی مخمور.
2. شەقامی کۆنی کەرکوک / رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل.
3. شەقامی کۆنی کەرکوک / نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.
4. شەقامی کۆنی کەرکوک / شەقامی بەرامبەر مزگەوتی محمد المصگفى.
5.شەقامی کۆرنیش / پشت بەنزینخانەی سازین.
6.گەڕەکی ڕۆشنبیری / بەرامبەر گۆرستان.
‌ژمارەی مۆبایل(07504463027/07504486085)

‌سنووری شارەوانی شەش:
1. گۆڕەپانی تایبەتی مەیدانی ئاژەلان.
2. گەرەکی کوردستان / نزیک بازاری سیم.
3.گەرەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە.
4.گەرەکی ماردین / نزیک نوسینگەکانی خانووبەرە.
5. گەرەکی بەهاری نوێ / نزیک قوتابخانەی بێشە.
6.گەڕەکی نیشتیمان / شەقامی منزرە.
‌ژمارەی مۆبایل(07504515485/07504180006)