ماسیه برژاوه‌كه بێ به‌رامبه‌ره
بۆ نانى ئێواره بچنه ته‌ق ته‌ق زه‌ره‌ر ناكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماسیفرۆشێكى ناحیه‌ی ته‌قته‌ق بڕیاریداوه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كه رۆژى پێش جه‌ژنه، ماسی بر‌ژاو بێ به‌رامبه‌ر، بداته ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌ى ده‌ستكورت و كه‌مده‌رامه‌تن.
بڕیار عومه‌ر خاوه‌نى ماسیفرۆشی كه‌نار زێی ته‌ق ته‌ق، به 964ـى وت “ئه‌م بڕیاره‌مان بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانه كه له ناحیه‌ى ته‌قته‌ق ژماره‌یه‌كی زۆرى لێ ده‌ژیت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆكه جگه له‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌یان داوه هه‌ر كه‌سێكیش ماسی بهێنێت، بێ به‌رامبه‌ر بۆى سوورده‌كه‌نه‌وه و بۆى ئاماده ده‌كه‌ن.
به قسه‌ى ئه‌و ماسیىفرۆشه، تا ئێستا هیچ كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ى ماسی بێ به‌رامبه‌ریان لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام وتیشی “ئه‌گه‌ر تا دواى عه‌سر هیچ كه‌سێك نه‌هات ئێمه نزیكه‌ى 10 خێزانى هه‌ژارمان ده‌ستنیشان كردوون و خۆمان ماسییه‌كانیان به ئاماده‌كراوى بۆ ده‌به‌ین”.