تەقەکەرەکە دەستگیرکرا

کەرکوک.. ژنێک و پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژی گوللە بریندار کران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی رووناکی شاری کەرکوک دەستڕێژی گوللە لە ژنێک و پیاوێک کرا.

بەپێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، ژنەکە گوللەی بەر سەری کەوتووە و پیاوەکەش کە پیشەی پێشمەرگەیە گوللەی بەر قاچی کەوتووە.

ژنەکە و پیاوەکە بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی لە کەرکوک کراون و پۆلیسیش بەرەو گەڕەکی رووناکی رۆیشتوون.

سەرچاوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە دەمەقاڵێ بووە لەنێوان پێشمەرگەکە و پورزایەکی، کاتێک پورزایەکەی بە دەمانچەیەکی تورکی تەقەی لە پێشمەرگەکە کردووە، لەو کاتەدا ژنێکی دراوسێی ماڵی پێشمەرگەکە لەبەر دەرگا بووە و گوللەیەک بە سەری دەکەوێت.

زانیاری دێت..

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنەکی پۆلیسی عروبە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە 964ـی وت، پشمەرگەکە لەو کاتەی رێنمای پورزاکەی دەکات بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە کێشە لە رۆژانی جەژن، دەبەێتە دەمەقاڵێ و پورزاکەی بە دەمانچەی تورکی تەقەی لێدەکات و بەهۆیەوە گوللەیەک بەر ژنێکی دراوسێیان دەکەوێت و هاوکات گوللەیەکیش بەر قاچی پێشمەرگەکەش دەکەوێت و بە سووکی برینداری دەکات و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

سەرچاوەکە دەشڵێت: دەستکراوە بە لێکۆلینەوەی ورد لە رووداوەکە و تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و دەستبەسەر دەمانچەکەش گیراوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق