وينه : AFP
له پشده‌ر بۆ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له ماڵه‌كاندا مه‌رج داده‌نرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ناو ماڵه‌كانى خۆیاندا، ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستى قوربانیكرد سه‌رببڕن، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ى كه تەندروستی پشدەر، بۆی دیاریكردوون.
مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی پشدەر، سەبارەت بە قوربانی کردن له جه‌ژنى قورباندا، چه‌ند رێنمایی و مه‌رجێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دووپاتیده‌كاته‌وه كه “پێویستە سەربڕینى ئاژه‌ڵ لە ناو کوشتارگەدا ئەنجام بدرێت” .
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئەگەر بەناچاری سه‌ربڕینه‌كه لە ماڵەوە ئەنجامدرا، ئه‌وا پێویستە كه‌سی سەربڕ دەستکێش و ماسک و عەینەک و به‌دلە و جه‌زمە، بەکاربهێنێت.
ده‌شڵێت “ئەوانەی هاوکاریشی دەکەن بەهەمان شێوە ده‌بێت ئه‌و پێداویستیانه به‌كاربهێنن” .
باس له‌وه‌شده‌كات، پێویسته لە ماڵەوە ئه‌وانه‌ى خه‌ریكی چاككردن و ئاماده‌كردنى گۆشته‌كه ده‌بن، دەستکێش بەکاربهێنن و دواتر کەلوپەلەکانی بەکارهاتوو، بشۆن.
به‌مه‌به‌ستى زیاتر روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رجانه، 964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به د. دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.