زاخۆ.. گەڕان بەدوای تەرمی دوو مێرمنداڵەکە بەردەوامە
964+
شیڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نزیکەی نیو کاتژمێر دەىێت، دوو مێرمنداڵ لەناو رووباری خابوور خنکان و خەڵک لە شوێنەکە کۆبووەتەوە و گەران بەدوای تەرمەکەیان بەردەوامە.
پەیامنێری 964 لەسەر زاری شایەدحاڵەکان دەڵێت، مێرمنداڵەکان یەکێکیان تەمەنی 12 ساڵە و ئەوەی دیکەیان 15 ساڵە.
خەڵکێکی زۆر لە شوێنی رووداوەکەن و چەند تیمێک لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکانن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق