سەنتەری قەڵادزێ _ وێنە: 964
لە قەڵادزێ دەنگی تەقینەوە بیستراوە
964+
ژووری هەواڵ
چەند شایەتحاڵێک لەناو قەڵادزێوە بە 964یان وت، دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری شارەکە بیستراوە.
سهرچاوهیهك له ئاسایشی قهزاى پشدهر بە 964ـی وت، هێشتا ئەوەندە زانیارییان هەیە کە دەنگی فڕۆکەیەک لە ئاسمان بیستراوە و پاشان دەنگی تەقینەوەیەک هاتووە.
وتیشی، ئەوانە زانیاری سەرەتایین و خەریکی لێکۆڵینەوەن.
لەلایەکی دیکە، شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت ئاگاداری رووداوەکە نین و بەدوایدا دەچن.