مۆدریچ فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ریال مه‌درید بۆ مۆدریچی نوێكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لوكا مۆدریچی یاریزانی كرواتی راگه‌یاند.
لوكا مۆدریچ تا هاوینی 2024 له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یانه‌كانی سعوودیه‌وه به پاره‌یه‌كی زۆر داواكرابوو، به‌ڵام مۆدریچ ئاماده‌نه‌بوو ریال مه‌درید جێبهێڵێت.
مۆدریچ ته‌مه‌نی 37 ساڵه، به‌ڵام هێشتا به ئاستێكی به‌رز یاریی ده‌كات و توانایه‌كی زۆری هه‌یه.