پلانی هێرشیان هەبووە

سێ چەكداری داعش لە كەركوك كوژران

+964
كوردستان ئەحمەد

لە ئۆپەراسیۆنێكی داعشدا لە كەركوك سێ چەكدرای داعش لە باشووری عێراق كوژران.

ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای عێراق رایگەیاند، لە گوندی تەرکەلان لە باشووری كەركوك سێ چەكداری داعش بینراون و بە فرۆكەی ئێف16 بۆردومانیان كردوون.

بەشێك لە ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای عێراق زەمینی بووە، سەربازێكی سوپای عێراق بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

نەبیل عیسا یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بە شانەی میدیایی راگەیاندووە، چەكدارەكانی پلانی هێرشیان هەبووە بۆ سەر كەركوك بە پێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی ئەوان،  دواتریش كوژراون.

داعش لە ساڵی 2014دا تەواوی پارێزگاکانی موسڵ، سەڵاحەدین و ئەنبار و بەشێکی پارێزگاکانی کەرکوک و دیالەی کۆنترۆڵ کرد، دواتر لە 9ی کانوونی یەکەمی 2017دا سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند.