دانیشتوانی قولەرەیسی داوای خزمەتگوزاری دەکەن

964+

پێشەوا محەمەد

دانیشتوانی گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی هانایان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بردووە و داوای خزمەتگوزاری دەکەن.

ئەوان داوای ئاوەڕۆ و ئاو و قیرتاوکردنی شەقامەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.6.2023 نوێنەری ژمارەیەک لە دانیشتوانەکەی سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان کردووە.

“ئێمە گوێمان لێگرتن و بەڵێنمان پێدان داواکارییەکانیان بگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار”، ئەوە قسەی بەرزان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “هەندێک لە پڕۆژەکان تەندەرینیشیان بۆ کراوە و بوودجەیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانک مقاولەکان ئامادەی وەرگرتن و جێبەجێکردنی نین”.