هۆتێلەكانی سلێمانی ئامادەن بۆ گەشتیاران

+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
سەرجەم هۆتێل و میوانخانەكانی سلێمانی لە جەژندا كراوەدەبن و پێشوازی لە میوانەكان دەكەن.

مەحمود تۆفیق، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لقی سلێمانی بە 964ی وت، سەرجەم هۆتێل و میوانخانەكان لە سلێمانی كراوەدەبن و دەستكاری نرخەكانیش ناكرێت لە جەژندا.

لە پارێزگای سلێمانی 485 هۆتێل و 27 مۆتێل و 18 کابینەی گەشتیاری و 10 گوندی گەشتیاری هەیە.

ئاکۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری پشکنین و هەڵسەنگاندنی جۆری لە گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ی وت، ئێستا دەبینین کە هاتنی گەشتیار بە چوار رۆژ پێش جەژن دەستیپێکردووە و پێشبینیی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەین.

ئەوەشی وت، وەک بنکەی حەوانەوە و مۆتێل و هۆتێل لە ناو سلێمانی، شوێنی حەوانەوەی نزیکەی 40 هەزار گەشتیاریان هەیە لە رێگەی 220 شوێنەوە.

گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ رۆژانی پشووی جەژن چاوی لە هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیارە، بۆ ئەمەش چوار لیژنەی پێکهێناوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد