30 هه‌زار لیتر به 7500 دینار
26 گوندى سیده‌كان به پاره ئاویان پێده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
26 گوند له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاو ده‌ڵێت، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا هۆكارى كهمئاوییه و چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه به تانكه‌ر ئاویان پێده‌درێت.
ماوەی چەند ساڵێكە بەشێكی گوندەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی وشكبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپی تۆڕی دابەشكردن و فراوانبوونی گوندەكان، لە رێگەی تانكەر ئاو بۆ چەندین گوند بەخۆڕایی دابین دەكرا، بەڵام ئەمساڵ له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان پێدانى ئاو، گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه.
قاره‌مان شێخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى سیده‌كان به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له‌به‌رامبه‌ر پێدانى ئاو، مانگانه بڕێك پاره له خێزانه‌كان وه‌رده‌گیرێت.
“رۆژانه 1000 لیتر ئاو بۆ هه‌ر خێزانێك و له‌به‌رامبه‌ردا حه‌وت هه‌زار و 500 دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت”.
وتیشی “پێویسته هه‌ر خێزانێك فۆڕمێكی تایبه‌ت پڕبكاته‌وه كه تایبه‌ته به دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه بۆیان”.
قارەمان شێخۆ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه له سنووره‌كه‌یاندا 26 گوند كێشه‌ى كه‌مئاویان هه‌یه، وتیشی “هۆكاره‌كه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واو كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان و وشكبوونیانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نوسراویان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان بەرز كردووه‌تەوە، بەڵام تا ئێستا چارەسەریان بۆ نەكراوە، بۆیە به ناچاری لە رێگەی تانكەرهوه ئاویان بۆ دابین دەكەن.