لە هەولێر بەڕێوەچوو
لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی کۆبۆ شاندی ئێران کێشەیان هەبوو
+964
هێژا خەسرەو – هەولێر
لە هۆڵی وەرزشی زانکۆی جیهان، رێکخراوی کوبۆ بۆ هونەری بەرگری پاڵەوانیەتیی جامی ئاشتی بە بەشداری وڵاتانی عێراق، سوریا، ئێران، تورکیا و هەڵبژاردەی کوردستان بەڕێوەبرد.
فەرشید موحەممەد سەرۆکی فێدراسیۆنی کوبۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 964ی وت، چەند کەسانێک هەوڵیان دا پاڵەوانیەتییەکە بوەستێنن و شاندی هەڵبژاردەی ئێرانیش بە بیانووی ئەوەی بەشێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان لەچکەکانیان لابردبوو، ئامادەنەبوون بەشداریی بکەن، دواتر رازیکران بە ئامادەبوونیان.
لە پاڵەوانیەتییەکەدا 85 یاریزان بەشداربوون و لەسەر دوو ئاستدا بەڕێوەچوو، لە ئاستی یەکەمدا ئێران یەکەم، عێراق دووەم، کوردستان سێیەم و سوریا چوارەم بوون.
لە ئاستی دووەمیشدا، کە فول کۆنتاکت بوو، عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و کوردستانیش دووەم، ئێران و تورکیاش پلەکانی سێیەم و چوارەمیان بەدەستهێنا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا