نه‌یمار سزا ده‌درێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نه‌یمار دا سیلڤا، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی و یانه‌ی پاریس سانجێرمان، لە وڵاتەکەیدا رووبەڕووی سزادان ده‌بیته‌وه.
دەسەڵاتی ژینگەپارێزی لە ریۆ دی جانیرۆ سزایەکی نوێی بەسەر نەیماردا سەپاند بەهۆی سەرپێچیکردنی له یاساكانی وڵاته‌كه‌ی، كه له ناو یه‌كێك له كۆشكه‌كانی خه‌ریكی دروستكردنی دەریاچەیەکی دەستکرده.
پشکنەرەکانی ژینگه‌پارێزی بۆ جاری دووه‌م سەردانی کۆشکهكهی نه‌یماریان كردووه و جموجۆڵەکانیان لە ناوچەی قەدەغەکراو دەستنیشان کرد، ئەمەش بە واتای پێشێلکردنی قەدەغەکردن و پێشێلکاری نوێی ژینگەیی دێت.
نه‌یمار، كه ئێستا ته‌مه‌نی 31 ساڵه، رۆژی هەینیی رابردوو، رۆژێك دوای سه‌پاندنی سزاكه به‌سه‌ریدا، جارێكی دیكه پێشێلی یاساكانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌ویش به سازدانی ئاهەنگێک بۆ کردنەوەی دەریاچەکە له ناو كۆشكه‌كه‌یدا، هه‌رچه‌نده كاره‌كانیشی ته‌واو نه‌كراوه.
تا ئێستا بڕی غەرامەکردنەکان ئاشکرا نەکراوە، کە بە وتەی بەرپرسان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەزانرێت، دوای شیکردنەوەی دۆسیەکە، بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان.
ئەو کارەی لە کۆشکی نەیمار ئەنجامده‌درێت بۆ دروستكردنی ده‌ریاچه‌كه، پێنجشەممەی رابردوو راگیرا، کاتێک دەسەڵاتدارانی ژینگە زنجیرەیەک ناڕێکیان لە کارەکەدا دۆزییەوە.
جگه له‌و كۆشكه‌ی له ریۆ دی جانیرۆ هه‌یه‌تی، نهیملر لە یەکێک لە ناوچەکانی نزیكی شاری پۆرتۆبێلۆ، خاوەنی کۆشکێکی دیکەی لوکسە، کە رووبەرەکەی 5 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و بەهاكه‌ی نزیکەی 5.78 ملیۆن دۆلاره.