بەڕێوەبەری باخچەکان بهڵێنی دابینكردنى دهدات
لە سلێمانی باوکێک داوای جۆلانە بۆ منداڵانی گەرەکەکەی دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
له گهڕهكی كوردسات، له شوێنى یاری منداڵان لهناو باخچهیهكى گشتیدا، جۆلانێ نهماوه، باوكى منداڵێك داواكاره چارهسهرێكى ئهو گرفته بۆ منداڵان بكهن، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانیش دهڵێت “سبهى به دهم داواكارییهكهى دهچم”.
لە گەڕەکی کوردسات و لە باخی حەمەجەزا، جۆلانێ لە شوێنی یاری منداڵان نەماوە، باوکێک ئێوارەی ئەمرۆ منداڵەکانی بە نیگەرانییەوە هێناوەتەوە بۆ ماڵەوە.
ئەو باوکە کە دانیشتووی ئهم گەڕەکهیە لە سلێمانی، داواکارییەکەی لە رێگەی 964 وە دەگەیەنێت.
محەمەد فاتح دەڵێت، ئەمرۆ تووشی نیگەرانی بووین کاتێک چووینە پارکەکە و منداڵانێکی زۆر هاتبوون تا یاری بکەن، کە جگە لەیاری خلیسکێنە هیچ یارییەکی تێدا نیە و یاری جۆلانەش بە کورسییەکانییەوە لە جێگەی خۆیان نەماون.
محەمەد فاتح دەڵێت، سەرەڕای ئەوەش کە تەنیا یەک یاری لە باخەکەدا بوو، بەڵام منداڵەکان بەردەوام خەندە لەسەر لێویان بوو.
ئەو داوایکرد “بەرپرسانی خۆجێی هیچ نەبێت کەموکوڕی باخەکانی نێو گەرەکەکانی سلێمانی پڕبکەنەوە تا منداڵانی ئێمەش کە هیچیان لەمنداڵانی دیکە کەمتر نیە، هەست بەخۆشی و ئاسودەیی بکەن”.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی وت، لە پارکی ئازادی ژمارەیەک یاریمان لێ زیادە، لیژنەیەک پێکدەهێنم تا هەر باخچەیەکی نێو گەرەکەکان پێویستی پێی هەبێت بۆیان بگوازینەوە.
بەوتەی بەهرۆز سالار، ئەوان بودجەیەکی تایبەتیان بەو پرۆسەیە نیە، بەڵام وتی “هەوڵدەدەین دەرخستەیەک بەبڕی دوو بۆ سێ ملیۆن دینار ئامادە بکەین تا ئەو یارییانەی شکاون چاکیان بکەینەوە”.
لەبارەی داواکارییەکەی محەمەد فاتح، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئەوەی ئاشکراکرد “سبەینێ لەگەڵ دەستپێکی دەوام بەدواداچوونێکی جدی بۆ داواکارییەکەی دەکەم”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن