شەش یان هەشت بە هەزارە

ساغکردنەوە.. لە سلێمانی نان هەرزان نەبووە

964+

پێشەوا محەمەد

نرخی نان لە سلێمانی هەروەک خۆیەتی و هەرزان نەبووە، هەندێک نانەوا هەشتی بە هەزار دەدەن و هەندێکی تریان شەش.

ئەوانەی هەشت نان بە هەزار دینار دەدەن کێشی گونکەکانیان لەنێوان 100 بۆ 105 گرامە و و ئەوانەشی شەش نان بە هەزار دینار دەفرۆشن گونکەکانیان کێشی لەنێوان 130 بۆ 135 گرامە.

دوێنێ هەینی 23.6.2023، دەنگۆیەک هەبوو گوایە لە سەرجەم نانەواخانەکانی سلێمانی هەشت نان کراوەتەوە بە هەزار دینار.

“لە پلانماندایە هەشت نان بکەینەوە بە هەزار دینار، بەڵام لە ئێستادا هیچ گۆڕانکارییەک نییە و هەر بەو جۆرەیە, نانەواکان بە کێشی جیاواز هەشت یان شەش نان دەدەن بە هەزار دینار”، ئەوە وتەی سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانییە بۆ 964.