مەنهۆڵەكانی بنەسڵاوە پاکكرانەوە و 70 نەمامیش چێنران
964+
كوردستان ئەحمەد
شارەوانیی بنەسڵاوە هەڵمەتێكی بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵەكان دەستپێكرد و لە دوو سایدی نزیك مزگەوتی برایان 70 نەمامیان چاند.
مەنهۆڵەكان گیرابوون، پڕبوون لە زبڵ و كاغەزی پسكیت، فلتەری جگەرە، نایلۆن و بەرگی جپس و پاشماوەی خۆراك، لە هەندێكیشاندا قوتووی خواردنەوەکان و شتی دیکەشی تێدا بوو.
بەهۆی ئەو زبڵ و پاشماوانەوە، بەشێكی زۆر لە مەنهۆڵەكان گیرابوون، بۆنێكی ناخۆشیان دروستكردبوو، رێگریشیان لە ئاو و ئاوەڕۆ دەكرد، کە لە دەوروبەری مەنهۆڵەكە كۆببووەوە.
زریان سەباح، سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە، بە964ی وت، هەڵمەتی پاككردنەوەكە بەردەوام دەبێت لە هەر گەڕەك و كۆڵانێك كە لە ژێر سنوری دەسەڵاتی ئەواندابێت.
لە بارەی چاندین نەمامەكانیشەوە وتی، ماوەیەكی زۆرە هەڵمەتێكیان بۆ چاندنی هەزاران داری جیاواز لە بلوارەكانی شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی بنەسڵاوە دەستپێكردووە و ئەم 70 نەمامەش لە بلواری دوو سایدی نزیك مزگەوتی برایان چێنراون.