تیمەکانی کارەبای ماوەت خەریکی چاککردنی کارەبای گاپیڵۆنن. وێنە: کارەبای سلێمانی
کێشەی کارەبای ناحیەی گاپیڵۆن چارەسەرکرا
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی ماوەی چەن رۆژێک سەنتەری ناحیەی گاپیلۆن و 17 گوندی سنوورەکە کێشەی کارەبایان هەبوو، بەهۆی شۆرتەوە کارەبایەکەیان رای زوو زوو دەبڕا ئەمڕۆ چاککرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هەوڵی کارەبای ماوەت و هۆبەی چاکسازی توانراوە کێشەی فیدەری یەکی گاپیڵۆن چارەسەر بکرێت.
بەشێک لەو گوندانەی کە کێشەیان هەبوو لە کارەباکەیاندا، باناڵێ، بەزەڕوو، کونەماسی، مالومە، سنگر، مێوڵاکە، بەردەزەرد، گەورەدێ و چەندان شوێنی دیکە لە دۆڵی جافایەتی کە بێکارەبابوون و بەشێکی چارەسەر کراوە.
دەشڵێت، بەهۆی فراوانی سنورەکە و ئەو ناوچانەی کە کێشەی کارەبایان بۆ دروستبووە هێشتا بەشێکیان چارەسەرنەکراوە و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی.
ناحیەی گاپیڵۆن لە 120 ماڵ پێکھاتووە و 17 گوندی لەسەرە، خەتێکی 11 ھەزار کەی ڤییان بۆ راکێشراوە.