باسکەی گازی باکوور لە ئێران ئاگر دەکاتەوە

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی باسکەی کچانی یانەئ گازی باکوور لە  ئێران بەشداریی پاڵەوانیەتییەکیان کردووە و سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکردووە.

بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکی یاریی مینی باسکەی 3 * 3 لە شاری سنەی ئێران، تیپی باسکەی کچانی گازی باکوور کە گشت یاریزانەکانی لە رێکخراوی ژیمان، سەرکەوتنی گەورەیان بەرامبەر تیپەکانی ئەو وڵاتە تۆمار کردووە.

رزگار رەئوف راهێنەری یانەی گازی باکوور بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، لەسەر بانگهێشتنامەی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران، تیمەکانی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق و یانەی گازی باکوور سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.

وتیشی، هەڵبژاردەکەیان دوو یاریی دۆستانەی بەرامبەربە ئێران ئەنجام دا، هەرچەندە شکستیان هێنا بەڵام یاریزانەکان سوودی زۆریان لەو یارییانە وەرگرت.
“ئێستا وەک کچانی یانەی گازی باکوور لە پاڵەوانیەتییەکی یاری 3*3 بەشدارن، کە لە شاری سنە و بە بەشداریی هەشت تیپ بەڕێوەدەچێت سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە”.

ئەنجامی یارییەکانی یەکەم رۆژی پاڵەوانیەتییەکە بەم شێوەیە بوو.
یانەی تاران – گازی باکوور 9 – 14
یانەی کەنکۆ – گازی باکوور 5 – 21
یانەی کیبکۆ – گازی باکوور 9 – 20
یانەی سنە – گازی باکوور 4 – 10

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

باسکەی گازی باکوور لە ئێران ئاگر دەکاتەوە