دوو یاریزانی بەشدار لە پاڵەوانیەتیی تێنسی هەڵەبجە. فۆتۆ: 964
ساڵی چوارەمە
خولی تێنس لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
+964
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە خولێکی تێنسی لە هەڵەبجە کرایەوە.
خولەکە لە ژێر چاودێریی فیدراسیۆنی تێنسی سلێمانی بەڕێوەدەچیت، کە ماوەی سێ رۆژە دەخایەنێت و 26 یاریزان لە شارەکانی “هەڵەبجە، هەولێر، سلێمانی، پێنجوێن، خورماڵ، بازیان و گەرمیان” بەشدارن.
محەمەد حەسەن سەرپەرشتیاری خولەکە بە 964 وت، یاریی تێنس یەکێکە لە یارییە چێژبەخشەکان، کە لە جیهان دا گرنگی پێدەدرێت، ئێمەش ئامانجمانە بە کردنەوەی ئەم خولانە یارییه زیاتر بهرهو پێش ببهین له كوردستان و به خهڵكی ئاشنا بكهین، ههروهها ببێتە هاندان بۆ گرنگیدان بەلایەنی وەرزشی لە هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان”.
ئهمه ساڵی چوارەمه خولی تێنس له هەڵەبجە دەکرێتەوە و بهرنامه وایه بكرێته پاڵهوانیهتییهكی ساڵانه.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا