درۆنێك له‌سنوورى ناحیه‌ى ژاراوه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه
964+
مه‌جید بیتوێنی
كه‌مێك پێش ئێستا درۆنێك له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ى ژاراوه‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى سه‌ر‌به‌خۆى راپه‌ڕین كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ئه‌وه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه پارچه‌كانى ئه‌و درۆنه بینراون.
به‌پێی زانیاریه‌كانى 964 كه‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌و درۆنه هیچ زیانێكی گیانى نه‌بووه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت، كه درۆنه‌كه توركی بووه.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له قایمقامى قه‌زاى رانیه و ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه ، هیچ لایه‌ك ئاماده‌نه‌بوون قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
به‌ڵام، عه‌باس عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ژاراوه كه‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌و درۆنه له گوندى شه‌روێت پشتڕاستكرده‌وه و به 964یشی راگه‌یاند كه پارچه‌كانى ئه‌و درۆنه بینراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و درۆنه‌ن و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن