هەنگەوانان فێری بەخێوکردنی هاوچەرخ دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو هەنگاوانانەی بە تازەیی سەرقاڵی کارەکەن فێری بەخێوکردنی هاوچەرخ دەکرێن و کێشە و نەخۆشییەکانی هەنگ و چۆنێتی زیادکردنی بەرهەمیان پێدەوترێت.

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بەو فێرکارییە هەستاوە و دوێنێ چوارشەممە 21.6.2023 سیمینارێک بۆ ژمارەیەک هەنگەوانی نوێ بەڕێوەچووە.

لە سیمینارەکەدا شێوازەکانی زیادکردنی شا و شاژنی هەنگ خراونەتەڕوو کە لە ڕێگەی رەنگ کردن، گەرادانان و گواستنەوەی گەراوە دەکرێت، لەگەڵ رێگاکانی پاراستنی شاژن، ئەوەش لەپێناو زیادکردنی هەنگوین.

دڵشاد محەمەد، بەرێوەبەری هۆبەی هەنگ لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ی وت، “ئێستا بەهۆی زیاتر وردبوونەوە لە هەنگ دەتواندرێت بە شێوازی جوڵەکانیان نەخۆشییەکانیان دیاری بکرێت و لە فەوتان بپارێزرێن”.