لە رانیە ژمارەیەک مێردمنداڵ خواردنەوەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى رانیه ژماره‌یه‌ك مێردمنداڵ جۆره خواردنه‌وه‌یه‌كی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن و به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزش و لاوانى راپه‌ڕینیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئاسایش لەگەڵ کەسوکاریان قسه‌ی كردووه.
دوای لێکۆڵینەوە، ئاشکرابووە کە بەشێک لە مێردمنداڵەکانی ناوچەیەکی رانیە لە دەوروبەری یەکێک لە یاریگاکانی تۆپی پێ، ژمارەیەک قوتووی جۆرێک لە خواردنەوە دۆزراوەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوتووە جۆرێک حەبی هۆشبەر تێکەڵ بە خواردەنەوەکە کراوە.
به‌ختیار حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتی لاوانی راپەڕین، بۆ 964 ئه‌وه‌ى ئاشكرایكرد، له ده‌ره‌وه‌ى بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان نزیكه‌ى 100 ده‌به‌ى ئه‌و جۆره خواردنه‌وه‌یه دۆزرانه‌وه كه ئه‌و ماده هۆشبه‌ره‌ى تێدابووه.
دەشڵێت: لەسەر ئەو رووداوە ئاسایشی راپەڕین ئاگادار کرایەوە، ئەوانیش دوای بەدواداچوون کەسوکاری ئەو مێردمنداڵانەیان بانگ کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە.
پەیوەند بەو پرسە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی راپه‌ڕین زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و ئاشکرایکرد زیاتر لە 20 مێردمنداڵ ئەو کارەیان کردووە.
964 زانیاری وردی لەسەر ناوی جۆری حەبەکە و جۆری خواردنەوەکە هەیە، بەڵام بە پێویستى نەزانى بڵاوی بكاته‌وه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى لاوانی راپەڕین ئه‌و مێردمنداڵانه‌ى ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌یان خواردووەتەوە ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 تاوەكو 17 ساڵ دەبێت.