هەنجیری تەقتەق - وێنە: 964
هەنجیری تەقتەق لە سلێمانی کیلۆی بە 10 هەزار دینارە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
نۆبەرەی هەنجیری کوردی لە شاری سلێمانی هی تەقتەقە و کیلۆی بە 10 هەزار دینارە.
لە هەندێ میوەفرۆشی سلێمانی کیلۆی تا 15 هەزار دیناریش رۆیشتووە.
رزگار ئیبراهیم، کە لەسەر شەقامێکی سلێمانی هەنجیری تەقتەق دەفرۆشێت بە 964ی راگەیاند، هەموو بەرهەمە کوردییەکان سەرەتا کە دێنە بازاڕ نرخیان گرانە.
وتیشی، “هەنجیری تەقتەق ماوەیەکی دیکە کیلۆی تا 1500 دینار دادەبەزێت”.
هەنجیری تەقتەق یەكێكە لە هەنجیرە بەناوبانگەكانی هەرێمی كوردستان كە خواستی زۆری لەسەرە.