پارە دزراوەکە گەڕێندراوەتەوە

تۆمەتبارێک کە هەڵی کوتاوەتە سەر کۆمپانیایەکی دراو دەستگیرکرا

964+

توانا نەقی

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵکوتانە سەر کۆمپانیایەکی دراوی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسایشی ناو شاری سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێردا دزێک دەستگیردەکات و پارە دزراوەکەشی لێوەردەگیرێتەوە.

دەشڵێت، کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی 20.6.2023 تۆمەتبارێک بەناوی (س، ا) بۆ دزیکردن هەڵدەکوتێتە سەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە یەکێک لە مۆڵەکانی شاری سلێمانی.

دوای ئەوەی بە زەبری چەک بڕێکی زۆر پارە لە کارمەندی کۆمپانیاکە دەبات، پاش گەڕان و بەدواداچوونەکان توانراوە بە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.

ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبارەکە دانیشتووی هەرێمی کوردستانە و تەمەنی 23 ساڵە، لە ئێستادا راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە