زانکۆی سلێمانی - وێنە: socialmedia
چەند بیرێکی ئاو بۆ زانکۆی سلێمانی لێدەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
زانکۆی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی رێککەوتووە چەند بیرێکی ئاو لەناو زانکۆی سلێمانی لێبدرێت.
بیرەکان بە پێی پێویستیی کۆلێژەکان لێدەدرێن و کۆلێژی جیۆلۆجی زانکۆکەک بڕیار دەدات لەکوێ و بۆ کام کۆلێژ لێبدرێت.
یەکەم بیر بۆ کۆلێژی کشتوکاڵ لێدەدرێت و لە ئێستادا کۆلێژی جیۆلۆجی و کشتوکاڵ سەرقاڵی دیاریکردنی شوێنەکەن.
“لە پێشتردا ناوبەناو زانکۆکە کێشەی ئاوی هەبوو و لە کاتی شکان یان گرفتێکی ئاودا ئەوان بێ ئاو دەبوون ئەم هەوڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوە لە زانکۆکەکەدا”، عەباس عەلی، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی وای بە 964 وت.