کەمئەندامان داوا ده‌كه‌ن به‌ر له جه‌ژن موچە وه‌ربگرن
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لە رێگەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییەوە داوای بکەن بەر لە جەژن موچەکانیان وه‌ربگرن.
87 هەزار کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان مانگانە موچە وەردەگرن.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی وت، سبەینێ تەنیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکەن و داوای موچە دەکەن.
وتیشی “ئەگەر موچە نەدەن بارودۆخی کەمئەندامان لەوپەڕی خراپیدایە و بۆ جەژن گیرفانمان بەتاڵ دەبێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن