ئه‌مشه‌و به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا یارییان هه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك یاریی نێوده‌وڵه‌تی و دۆستانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام دوو یارییان زۆر گرنگن، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ پۆرتوگال رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ده‌بێته‌وه‌، یارییه‌كه‌ كاتژمێر 10:00 ده‌ستپێده‌كات.

به‌رازیل سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ غانا بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ وڵاتی خۆیدا میوانداریی كۆڵۆمبیا ده‌كات و یارییه‌كه‌ 9:45 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌ڵمانیا له‌م مانگه‌دا دوو یاریی دۆستانه‌ی كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئۆكراینا یه‌كسان بوو، دواتریش به‌ گۆڵێك به‌ پۆڵه‌ندا دۆڕا، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی مانشتافتی نیگه‌ران كردووه‌، چونكه‌ ئاستی تیپه‌كه‌ باش نییه‌ و له‌ قۆناغی نوێبوونه‌وه‌دایه‌.