لەم گەشتەی هەواڵەکاندا نوێترین هەواڵ بزانە

یەکەم حاجی ئەمساڵ لە مەککە گیانی لەدەست دا

964+

ژووری هەواڵ

-هاوڵاتیەکی کورد لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە مەککە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی کۆچی دوایی کرد.

-ئەمڕۆ سێشەممە، کارمەندانی تەندروستیی 161 بنکە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستیانکرد بە مانگرتن و داوای خەرجکردنی دەرماڵەکانیان دەکەن.

– لە سەنتەری هەرس و جگەری نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری لە هەولێر، لەلایەن پزیشکان و کارمەندان لە رێگەی نازورەوە تەنێکی ئاسن لە گەدەی منداڵێکی 13 ساڵان دەرهێنرا..

-بەرهەمی ناوخۆی مریشک لە سلێمانی زیادەیە و هەناردەی دەکات، هاوکات قایمقامیش دەڵێت شارەکە پێویستی بە گۆشتی سوور هەیە هاوردەی دەکەین.

-بەهۆی ئەوەی بزنە كێویەكیان كوشتووە، دوو برا لە ئامێدی لە لایەن پێشمەرگەی ژینگەوە دەستگیركران. ئەو دوبرا ویستویانە هەم بیخۆن و هەم بیفرۆشن بەڵام پیانەگشتن.