ئه‌مڕۆ عێراق و ئێران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی له‌ تۆپی پێ، ئه‌مشه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 08:00 له‌ یاریگه‌ی مه‌دینه‌ له‌ به‌غدا ده‌كرێت و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق چاوی له‌ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوه‌ له‌ ئاستی رۆژئاوای ئاسیا.

ئۆڵمپیی عێراق به‌ پشت به‌ستن به‌ یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ر و به‌ بوونی هێرشبه‌ری كوردی تیپه‌كه‌ بڵند ئازاد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌، چاوی له‌

بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا.

پاڵه‌وانیه‌تی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تیپه‌كانی ئۆڵمپی “ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان” به‌ به‌شداریی 9 هه‌ڵبژارده‌ له‌ عێراق ئه‌نجامدەدرێت.