چێڵسی ئه‌ستێره‌یه‌كی برده‌ ریزه‌كانی

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی گرێیه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ كریستۆڤه‌ر نكۆنكۆی یاریزانی ناوه‌ڕاستی لایپزیگی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند.

گرێبه‌سته‌كه‌ تا ساڵی 2029یه‌ و یانه‌كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ڤیدیۆیه‌ك به‌خێرهاتنی یاریزانه‌كه‌ی كرد.


چێڵسی له‌ ئه‌یلولی رابردووه‌وه‌ رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ كردووه‌ و بڕیاریشه‌ له‌م رۆژانه‌دا نكۆنكۆ په‌یوه‌ندی به‌ بلووزه‌وه‌ بكات.

نكۆنكۆ جگه‌ له‌ لایپزیگ، 10 یاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فه‌ره‌نساش كردووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی ئێستای ئه‌وروپا له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست.