تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تانجەرۆ لەكاتی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكاندا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
نەمامەكان سەرپەلدەكرێن
بلوارەكانی عەربەت پاككرانەوە
+964
كوردستان ئەحمەد
بلواری سەرجەم شەقامەكانی عەربەت بە تەواوەتی پاككرانەوە و نەمامەكان هەڵپاچران و دارە وشكەكان بڕانەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی عەربەت بە یارمەتی تیمەكانی پاككردنەوەی شەقامەكان، هەستان بە پاككردنەوەی بلواری شەقامەكان و پوش و پەڵاش و زیادەڕەوییەكان پاككرانەوە.
سەرەتا بلواری شەقامی سەرەكی سلێمانی بۆ عەربەت پاككرایەوە، دواتر شەقامی ناو بازاڕ و شەقامی سەرەكی گەیشتن بە زەڕایەن و دەوروبەری.
تیمەكان بە خاكەناز و مەقەست و تەوراس و بێڵ، بلوارەكە پاكدەكەنەوە، هەر نەمامێك شكابێت و تێكچوبێت زیادەكەی دەبڕدرێت و نەمامە وشكەكانیش لادەبرێن و نەمامی دیكە لە شوێنەكەی سەوزدەكرێت.
بەشێك لە تیمەكەی شارەوانی، گۆل بۆ نەمامەكان دروستدەكات، بۆ ئەوەی ئاو بگاتە بەسەرجەم دارەكان.
پوش و پەڵاشەكەش كۆدەكرێتەوە و لەرێگەی كەپسەكانی شارەوانییەوە دوردەخرێتەوە، بۆ ئەوەی دیمەنی شەقامەكە ناشرین نەكات.
شارەوانی عەربەت داوا لە هاوڵاتیان دەكات، ئاژەڵەكانیان بەرەڵا نەكەنە سەر شەقامەكان بۆ ئەوەی زیان بە گوڵ و گوڵزار و دارەكانی شەقامەكان نەگەیەنێت.
ئەم هەڵمەتەی شارەوانی عەربەت، تا ئەو كاتەی تەواوی شەقامەكان پاكدەكرێتەوە، بەردەوام دەبێت و دواتریش تیمێك بە بەردەوامی سەردانی شوێنەكان دەكات.