ئەمڕۆ یادی 76 ساڵەی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکەی کۆماری کوردستانە
964+
لە 19ی حوزەیرانی ساڵی 1947 چواری ئەفسەری حکومەتی پاشایەتی عێراق کە خەڵکی باشوری کوردستان بوون، بەتۆمەتی بەشداریان لە شۆڕشی بارزان و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەسێدارەدران.
هەریەکە لە خەیڕوڵا عەبدولکەریم، محەمەد قودسی، عیزەت عەبدولعەزیز و مستەفا خۆشناو، پلەی مولازمی دووەمیان هەبوو لە سوپای پاشایەتی عێراق.
هەر چوار ئەفسەرەکە لە ساڵی 1946 بەشداریان کرد لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراق فەرمانی لەسێدارەدانیان هەبوو بەتۆمەتی بەشداریان لە شۆڕشی بارزان.
دوای ئەوەی کۆماری کوردستان لە مهاباد تێکدەچێت، هەر چوار ئەفسەرەکە دەگەڕێنەوە عێراق و خۆیان رادەستی پۆلیسی عێراق دەکەن، دواتر بە فەرمانی ساڵح جەبر سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی لەسێدارەدانەکە جێبەجێدەکرێت.